بەریتانیا ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکانی سوپای پاسداران دەکات
ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، لە پەیامێکدا، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادی قوربانیانی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر شاری هەولێر دەکات و پشتیوانی خۆیی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە و نووسیویەتی” ئەم کردەوە دووژمنکارییەی ئێران دژ بە هەولێر سەرکۆنە دەکەم، کە بووەتە پێشێلکردنی سەروەری عێراق و ئاسایشی هەرێمی کوردستان”.
درەنگانی شەوی رابردوو سوپای پا*سدارانی ئێران بە چەندین مووشەکێکی بالیستی چەند ناوچەیەکی سڤیل نشینی لە هەولێر بۆردوومان کرد، بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهید و بریندار بوون.