لە بەغدا عەقیدیێک كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ئەفسەرێكی عێراقی لە ناوەڕاستی بەغدا كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و وەسیەتنامەیەكی لەدوای خۆی بەجێدەهێلێت.

بەپێی میدیا ناوخۆییەكانی عێراق، دەركەوت كە ئەفسەرێك بە پلەی عەقید لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ لە ڕۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت، كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەرچاوەكان باسیان لەوە كردووە، هێزە ئەمنییەكان تەرمی ئەفسەرەكەیان لە شەقامی فەلاح لە كەرتی 18 لە شاری سەدر لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا دۆزیوەتەوە.

هەروەها ئاماژەیان بەوەشكردووە، ئەفسەرەكە بە خواردنی ژەهر كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، هەروەها كاغەزێكی لە تەنیشتە خۆی بەجێهێشتووە كە تێیدا وەسیەتنامەكەی و هۆكاری ئەنجامدانی ئەم كارەی نووسیوە.

لە وەسیەتنامەكەدا دەڵێت: كەسێك بەناوی من بە پارە مۆڵەتی هەڵگرتنی چەكی داوەتە هاووڵاتیان، ئەمەش وای لێكردووە كە كێشەی دارایی بۆ دروست ببێ ،بۆیە كۆتایی  بە ژیانی خۆی هێناوە.

ھەواڵی زیاتر