کاروانێک دۆلاری کاش لە ئەمریکاوە گەیشتە عێراق
یەکەم کاروانی دۆلاری کاش لە ئەمریکاوە گەیشتە عێراق، شارەزایانی ئابوری ڕایدەگەیەنن، کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دەبێت.
بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، عێراق مۆڵەتی بە سێ بانکی ئەهلی داوە، 100 ملیۆن دۆلار هاوردە بکەن.
شارەزایانی ئابوری ئاماژە بەوەدەکەن، ئەو هەنگاوەی بانکی ناوەندی دەبێتە هۆکارێک بۆ زیادکردنی ئاستی دۆلاری کاش لە بازاڕەکانی ناوخۆدا.
پێشبینیشدەکرێت، بەم زووانە نرخی دۆلار بگەرێتەوە بۆ نرخی فەرمی بانکی ناوەندی ئەوەش بەو پێیەی بڕی دۆلاری کاش لەنێوان 100 بۆ 120 ملیۆن دۆلار لە مامەڵە داراییەکاندا، زیاد دەکات.