راگەیەینراوێک لە وتەبێژی باڵی سەربازی حەماسەوە
ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی باڵی سەربازی حەماس بە ئیسرائیل دەڵێت” چاوەڕێتانین بۆ هێرشی زەمینی”.
ئەبو عوبەیدە دەڵێت “سێ تانکی سوپای ئیسرائیلیان تێکشکاندووە و ئەوان لە شەڕێکی یەکلاکەرەوە و مێژوییدان بۆ ئازادکردنی قودس”
وتەبێژی باڵی سەربازی حەماس روو دەکاتە وڵاتانی عەرەبی و دەڵێت “سوپاکانتان بۆ یارمەتى منداڵانى غەزە مەجووڵێنن، بەڵام دەتوانن هاوکارى مرۆیى و تەندروستى بگەیەننە غەزە”.
دەشڵێت: “ئەگەر دوژمن بیەوێت بە یەکجار کۆتایی بە مەلەفی دیلەکان بهێنێت، ئێمە ئامادەین، ئەگەر ئەویش ڕێگەیەکی بوێت بۆ دابەشکردنی مەلەفەکە، ئێمەش ئامادەین”.