سوپای پاسداران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات
فەرماندەیەكی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران، هەڕەشە لە ئیسرائیل دەكات و رای دەگەیەنێت كە سوپای پاسداران شاری حەیفای ئیسرائیل بۆردومان دەكات.
عەمید عەلی فەدەوی، جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی (فارس) رایگەیاند: “لە حاڵێكدا ئەگەر ئیسرائیل و پارێزەرانی،(بێ عەقڵیی)وەها بكەن و هێرشی زەمینی بكەنە سەر خاكی غەززە و فەڵەستین ئەوا لەلایەن بەرەی بهرگرییهوه و رووبەڕووی گەورەترین شكست دەبنەوە.”
گوتیشی: “ئەگەر رەوشەكە وەهامان لێ بخوازێت، ئەوا ئێمە راستەوخۆ شاری حەیفای ئیسرائیل مووشەكباران دەكەین.”