لە عێراق هێرشکرایە سەر ئەمریکییەکان و کوژراو هەن
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له ئه‌نباره‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشی سه‌ر سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له رۆژئاوای ئه‌نبار، سێ سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژران و بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20/10/2023، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له ئه‌نباره‌وه ڕایگه‌یاندووه، كه به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و مووشه‌كه‌وه بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له شارۆچكه‌ی هیتی رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار، سێ سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون و بریندار بوون، كه هه‌ر سێكیان، به فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی بۆ شوێنی نادیار براون.
هاوكات ئه‌و هێرشه زیانی داراییی له باڵاخانه و شوێنی بنكه سه‌ربازییه‌كه داوه، به‌ڵام زیانه‌كان دیاری نه‌كراون.
دوای ئه‌و هێرشه، هێزه ئه‌مریكییه‌كان، بازنه‌یه‌كی ئه‌منییان به ده‌وری بنكه‌كه‌دا دروست كرد و ڕێگه‌یان له هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كان گرت نزیك بنه‌وه له‌م بنكه‌كه.