ئیسرائیل فڕۆکەخانەکانی دیمەشق و حەلەبی بۆردوومان کرد

حکومەتی سووریا رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆردوومانی فڕۆکەخانەکانی دیمەشقی پایتەختی وڵاتەکەیان و فڕۆکەخانەی حەلەبی کردووە.

بەپێی سەرچاوەکانی سووریا، هەردوو فڕۆکەخانەکانی دیمەشق و حەلەب لەکارکەوتوون. لە بەرامبەریشدا بەرگریی ئاسمانیی سووریا وەڵامی هەردوو هێرشەکانی داوەتەوە.

تاوەکو ئێستا سوپای ئیسرائیل هیچ زانیارییەکی لەبارەی ئەو هێرشانە بڵاونەکردووەتەوە. هاوکات سەرچاوە خۆجێیەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەکان بە مەبەستی پەکخستنی هاوکارییەکانی ئێرانە بۆ سووریا.

وەزارەتی گواستنەوەی سووریا لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیلەوە رایگەیاندووە، تیمەکانیان چوونەتە شوێنی رووداوەکە لە هەردوو شوێنەکە، لە لێکۆڵینەوەکانیاندا زیانەکانی هێرشەکە دیاری دەکەن. 

لە ساڵی 2011ـوە ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشی ناوبەناو بۆ سەر ئەو فرۆکەخانانە بە بیانووی گەیاندنی هاوکارییەکانی ئێران بە حکومەتەکەی بەشار ئەسەد. 

ھەواڵی زیاتر