سێ پۆلیسی عێراقی کوژران

تیرۆرستانی داعش لە ناحیەی ڕەشادی سەر بە پارێزگای کەرکوووک، هێرشیان کردووەتە سەر پۆلیسی عێراقی.

شەوی ڕابردوو 2020/8/16 لەنزیك گوندی (تلە)ـی سەر بە ناحیەی ڕەشاد لە پاریزگای کەرکووک، چەکدارانی داعش بە هاوەن هێرشیان کردووەتە سەر فەوجی 1ـی لیوای 18ـی بەتالیۆنی 5ـی پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق و لە هێرشەکەدا سێ پۆلیس بەناوەکانی (محەمەد ساڵح، (عەلی حسێن، ئەحمەد عەواد) کوژران و پۆلیسێکی دیکەش بریندار بوو.

ھەواڵی زیاتر