وەزیرانی بەرگریی تورکیا و قەتەر گەیشتنە تەرابلس

وەزیرانی بەرگریی تورکیا و قەتەر بە سەردانێکی چاوەرڕواننەکراو گەیشتنە تەرابلسی پایتەختی لیبیا و بڕیارە لەگەڵ فایز سەڕاج و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆببنەوە.

ئەم سەردانەی خلوسی ئاکار و خالیف بن محەمەد عەتیە بۆ ناوچەی دەسەڵاتی حکومەتی ویفاق لەکاتێکدایە، سوپای نیشتیمانی لیبی دەڵێت چاودێریان کردووە، بۆیان دەرکەوتووە کە تورکیا سیستەمی بەرگری لە چەندین ناوچەی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ویفاق جێگیرکردووە.

بە وتەی سوپای نیشتیمانی لیبیا، تورکیا بە سەرباز و بەکرێگیراو و پاڵپشتی سەربازی و قەتەریش بە پشتگیری دارایی پاڵپشتی لە فایز سەراج دەکەن.

ھەواڵی زیاتر