لە بەغدا قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەنرا

له‌به‌غداى پایته‌خت به‌هۆى داوایه‌كى ئه‌مریكاوه‌ بۆ ده‌ستگیركردنى 11 كه‌س كه‌ به‌شێكیان له‌سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبین پشێوى دروستبوه‌و به‌پێى ماڵپه‌ڕه‌ عێراقیه‌كانیش هاتووچۆ له‌ ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا ڕاگیراوه‌.

به‌پێى زانیاریه‌كان،ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا داواى كردوه‌ 11كه‌س ده‌ستگیربكرێن كه‌ به‌شێكیان له‌ كه‌سایه‌تیه‌ دیاره‌كانى حه‌شدى شه‌عبین، له‌به‌رانبه‌ردا به‌شێك له‌ هێزه‌كان و لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ورى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكایان داوه‌.

میدیا عێراقیه‌كانیش بڵاویانكرده‌وه‌، بۆرێگرى له‌ ئاڵۆزتربوونى زیاترى دۆخه‌كه‌ هاتووچۆ له‌ ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا ڕاگیراوه‌.

ھەواڵی زیاتر