عێراق 72ەمین وڵاتی جیهانە بۆ خەرجی سەربازی
بە گوێرەی پۆلێنکارییەک، عێراق لە ریزبەندی 72ەمین وڵاتی جیهانی دێت بۆ زۆترین بودجە تەرخانکردن لە کەرتی سەربازیدا.
بە گوێرەی ئاماری دەزگای Global Firepower لە ساڵی 2020 د ا 135 وڵات کە ناویان لە لیستێکدا هاتووە کە زۆترین پارە بۆ کەرتی سەربازی خەرج دەکەن، عێراق لە پلەی 72دێت لە بودجەی خەرجی ساڵانەی سەربازی، هەروەها لە ئاستی وڵاتانی عەرەبیدا لە پلەی 14ەمین دێت، لەدوای، سعودیە، ئیمارات، جەزائیر، میسر، مەغریب، عومان، کوێت، قەتەر، لیبیا، ئوردن، لبنان، سودان و سووریا.
وەک لە ئاماری ئەو دەزگایەدا ئاماژەی بۆ کراوە، خەرجی ساڵانی عێراق لە بودجەی سەربازی بەرگریدا، ملیارێک و 730 ملیۆن دۆلارە، لەکاتێکدا سعودیە بودجەی ساڵانەی سەربازی بەرگری 67 ملیار و 13 ملیۆن دۆلارە. لە ئاستی جیهاندا، ئەمریکا بەرزترین خەرجی سەربازی بەرگری هەیە کە نزیکەی 750 ملیار دۆلارە، دوای ئەویش چین دێت، کە نزیکەی 237 ملیار دۆلارە