گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە سنووری کەرکووک دەدۆزرێتەوە
گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکووک دۆزرایەوە، کە پێدەچێت تەرمی کچانی ئێزدی تێدابێت کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە كوژرابن.
عه‌بد ئهللاله نائیلی، سه‌رۆكی ده‌زگای شه‌هیدانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكردووه، گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه لەلایەن تیمێکی تەکنیکی و ئەندازیارییەوە هه‌ڵدراوه‌ته‌وه. بەدواداچوونە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تەرمی کچانی ئێزدی تێدابێت کە لەلایەن داعشەوە كۆمه‌ڵكوژ كراون.
نائیلی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوای تەواوکردنی هەڵدانەوەی پاشماوەکان، رادەستی بەشی پزیشکی دادوەری ده‌كرێنه‌وه، بۆ دیاریکردنی ناسنامەی قوربانییەکان بە ئامانجی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان وه‌ك قوربانیانی دەستی تیرۆر.