سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا: پابەندین بە ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێم بەڵام هەندێک پەرلەمانتارمان “یاخی”بوونە
“سەرکردایەتی هێزە شیعەکان ڕێککەوتنیان لەگەڵ لایەنە کوردییەکان پێشێل نەکردووە، بەڵکو ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی سەربە لایەنە شیعەکان بە شێوەیەک لە شێوەکان یاخی بوون.”
سەعد مەتڵەبی سەرکردە لە دەوڵەتی یاسا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، “سەرکردەکانی شیعە پەیوەندی ستراتیژیان لەگەڵ هەولێر هەیە، بەڵام یاخیبوونی ئەو پەرلەمانتارانە مایەی گرفتە.”
وتیشی: “لە کۆتاییدا هەرێم و بەغدا لەسەر پرۆژە یاسای بودجە ڕێکدەکەون و هەرلایەکیان دەستبەرداری هەندێک لە خواستەکانیان دەبن.”
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی لیژنەکە، دەنگی لەسەر مادەی 13 و 14 ی پرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا کە ئەمەش ئەو دوو مادەیەن کە تایبەتن بە پشکی هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا لەکۆی 4 ئەندامی کوردی لیژنەکە، سێ ئەندامیان دانیشتنەکەیان بەجێهێشتووە.