دەنگ لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەدرێت

بڕیارە سبەی شەممە، پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق لەلایەن لێژنەی دارایی پەرلەمان بەتەواوی دەنگی لەسەر بدرێت و لە دوایین کۆبوونەوەش بڕیارە لەنێو لێژنەکە، دەنگ بە پشکی هەرێمی کوردستان بدەن بۆ ئەوەی لەنێو پەرلەمان کێشەی بۆ دروست نەکرێت.

لەو بارەیەوە، ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، “سەبارەت بە هەرێمی کورستان رێککەوتنی سیاسی لەسەر هەیە لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، پلان و بەرنامەی بۆ داڕێژراوە باس لە وردەکارییەکان کراوە کە هەرێم چۆن داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەست دەکات، سەرۆکوەزیران ئەمەی پەسەند کردووە لەگەڵ وەزیری دارایی و وەزیری پلاندانان، بۆیە هەر گۆڕانکارییەک بکرێت لە بودجە مەرج ئەوەیە رەزامەندیی هەردوو حکومەتی دەبێت لەسەر بێت.”

ھەواڵی زیاتر