دابەزینی لیرەی تورکی ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد
لیرەی تورکی بەڕێژەی 0.1% دابەزی دابەزی لەکاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، بەڵام لەمشەودا 0.2% دابەزی.
دابەزینی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد دوای چەند ڕۆژێك لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی تورکیا و نزیكبونەوەی ئەردۆغان لە نیوەی دەنگەکان و شارەزایان پێیان وایە کە ئەمە شۆکێکە بۆ بازاڕەکان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لیرەی تورکی لە ساڵی 2021 44% و لەساڵی 2022شدا 30%ی دابەزیوە بەهۆی سیاسەتە ئابورییەکانی ئاکپارتی و زیادکردنی ڕێژەی سودی بانکی لەو وڵاتەدا.
لە ئیستادا یەك دۆلار بەرانبەر 19.8 لیرە مامەڵەی پێوە دەکرێت.