میتی تورکیا کوشتنی فەرماندەیەکی باڵای پەکەکەی ڕاگەیاند
دەزگای هەواڵگریی توركیا ئاشکرایکرد کەلەڕۆژئاوای کوردستان فەرماندەیەکی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستانیان کوشتوە.
ئەو فەرماندەیە ناوی هایدار دەمیرلییەو لەنێو پە٭كە٭كە بە (باگەر تورك) ناسراوە، دەمیرلی لە ساڵی 2020ەوە، ئەوكاتەی كە بەرپرسی ناوچەی حەسەكە بووە، لە لایەن هەواڵگریی توركیاوە چاودێری كراوە و ئۆپەراسیۆنی كوشتنەكەشی لە كاتێكدا بووە كە ئەو مەشقی بە ژمارەیەك ئەندامی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) كردووە.
هایدار دەمیرلی بەلای توركیاوە لە چەند كردەوەیەك لە دژی سوپای ئەو وڵاتە تۆمەتبار كراوە كە لە ساڵانی نێوان 1997 تاوەكوو 2010 لە ناوچەكانی سنووری پارێزگای هەتایا لە توركیا، شەمزینان و جۆلەمێرگ و چەند شوێنێكی دیكە.
ئەو فەرماندەیەی پە٭كە٭كە، لە ساڵی 1993وە پەیوەندیی بە ڕیزەكانی ئەو حزبەوە كردووە، لە 1994 لەسەر دەستی عەبدوڵا ئۆجەلانی سەرۆكی زیندانیكراوی پە٭كە٭كە هەندێك زانیاری و مەشقی بینیوە، لە 2000ەوە لە قەندیل بەرپرسیارێتی وەرگرتووە و لە 2014ەوە دوای هێرشەكانی داعش بۆ سەر ناوچەكە، پەڕیوەتەوە ڕۆژئاوای كوردستان و بەرپرسیارێتیی باڵای لەنێو هێزەكانی ڕۆژئاوا وەرگرتووە.