دایک و باوکێک کوڕەکەیان بە خشت دەکوژن

لە شاری سامەرا لە ناوەڕاستی عێراق، دایک و باوکێک کوڕەکەیان بە خشت دەکوژن.

ماڵپەڕی السومریة النوز-ی عێراق لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنیەوە لە شاری سامەڕا رایگەیاند:” دایک و باوکێک لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شارەکە هەستاون بە کوشتنی کوڕێکیان لە کاتێکدا لە خەودا بووە، بۆ ئەوەش سەرەتا خشتیان داوە بەسەریدا و دواتر بە لەچک خنکاندوویانە”.

ئەو سەرچاوەیە وتی: هێشتا نازانرێت ئەو دایک و باوکە بۆ تاوانەکەیان ئەنجامداوە، بەڵام دواتر هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستاین بە لێکۆڵینەوە کردووە.

ھەواڵی زیاتر