سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانێکی دەرکرد

لەسەر فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی دوو فڕۆکەی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو عێراقییانەی لە سوودان گیریانخواردووە، رەوانەی ئەو وڵاتە دەکرێن.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە وەزارەتی دەرەوە و دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان کرد، هەماهەنگی ورد بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکانی سوودان بە زووترین کات بکەن.

بەپێی خەمڵاندنەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، نزیکەی 300 عێراقی لە ئێستادا لە سوودان هەن و وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرقاڵی گەڕاندنەوەیانە.

ھەواڵی زیاتر