بەشێک لەناوچەکانی عێراق رۆژی شەممە کرایە جەژن

ئایەتوڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینی شیعەکان لە عێراق رایگەیاند، رۆژی شەممە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز.

لەلایەکی دیکەوە نوسینگەی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی هەینی تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی شەممە یەکەم ڕۆژی شەوال و یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.

ئەوەش لەکاتێکدایە سعودیە و بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی و وەقفی سوننی عێراقی و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێم بڕیاریاندا، سبەینێ هەینی بکرێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

ھەواڵی زیاتر