عێراق بۆ تورکیا: توانای پاراستنی خاکی وڵاتەکەمان هەیە
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رەتیدەکاتەوە تورکیا خاکەکەی بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێکانی بەکاربهێنێت و دەڵێ” با تورکیا کێشەکانی خۆی لەدەرەوەی خاکی عێراق چارەسەر بکات”.
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، توانای پاراستنی خاکی وڵاتەکەمان لەهەر هێرشێکدا هەیە و بە ئامانجگرتنی فەرماندەکانمان پێشێلکردنی سەروەری وڵاتەکەمانە.