ئیمارات ڕەخنەی تووند لە ئیسرائیل دەگرێت

ئیمارات بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و بانگەوازی وەزیرێکی باڵای ئیسرائیلی بۆ وێرانکردنی گوندێکی فەلەستین شەرمەزار کرد.

ئیمارات کە لەم دواییانەدا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردەوە، لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوە بڵاوکراوەتەوە، ئیدانەی ئەو لێدوانە “ڕەگەزپەرستانەیە”ی بیتزالێل سمۆتریچ وەزیری دارایی کرد.

سمۆتریچ وتی، لە لێدوانێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، گوندی هووارە پێویستی بە سڕینەوە هەیە و دەبێت ئیسرائیل ئەو کارە بکات.

“وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات و هاوکاری نێودەوڵەتی (MoFAIC) دووپاتکردەوە کە ئەم هەولە پێچەوانەی بەها و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەکانن.”

ئیمارات و ئیسرائیل دوو ساڵ لەمەوبەر لەژێر سەرپەرشتی ئەمریکادا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەپاڵ بەحرەینی دراوسێی کەنداویان ئاسایی کردەوە.

سعودیە و ئەمریکا و زۆر وڵاتی دیکە لێدوانەکانی ئەو سیاسەتمەدارە ئیسرائیلییەیان ئیدانە کردووە.

سمۆتریچ و ئیتامار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانی، ناکۆکییان لەگەڵ ئیدارەی بایدن هەبووە لەسەر سیاسەتە توندڕەوەکانیان، لەوانە بەڵێندان بۆ فراوانکردنی نیشتەجێبوونی نایاسایی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین.

واشنتۆن بە ئاشکرا و تایبەت داوای لە حکومەتی بنیامین ناتانیاهۆ کردووە کە بە یەکێک لە توندڕەوترینەکان لە مێژووی وڵاتەکەدا دادەنرێت، دژی هەنگاوەکانی ئەم پلانە بووەستنەوە.

ھەواڵی زیاتر