خۆپیشاندانەکانی لوبنان گرژی تێکەوت
خۆپیشاندان لە لوبنان دەستیپێکرد و حەسەن دیاب، سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای ھەڵبژاردنی پێشوەخت دەکات.
خۆپیشاندان لە لوبنان و بەیرووتی پایتەخت بەردەوامە و خاچی سووری نێودەوڵەتیش دەڵێ: ١٤٢ کەس برینداربوون.
خۆپیشاندەرانی لوبنان داوای سزادانی بەرپرسانی تەقینەوەکە دەکەن و حەسەن دیاب، سەرۆکوەزیرانیش دەڵێ: پێویستە ھەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێ.