میا خەلیفە بۆ حیزبوڵڵا: هەرگیز چاوتان بە خودا ناکەوێ

میا خەلیفە، ئەستێرەی تەلەڤزیۆنی و پۆرنۆی پێشووی بە ڕەچەڵەک لوبنانی هێرشی تووند دەکاتە سەر حیزبوڵڵای لوبنانی و سەرکردەکانی وڵاتەکەی بە “ترسنۆک و نەزان” ناویاندەبات.

میا خەلیفە لە چەند پۆستێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسی تەقینەوەکەی بەیرووت دەکات و دەڵێ “هەموو جیهان لە 24 کاتژمێردا ئەوەندەی هەموو سەرکردە نەفام و ترسنۆکەکانی لوبنان هاوکارییان کۆکردۆتەوە”.

لە یەکێک لە پۆستەکانی لە ئینستاگرام، روودەکاتە حیزبوڵڵا و پێیان دەڵێ “ئێوە هەرگیز چاوتان بە خودا ناکەوێت، چونکە چاوی خودا ئێوە وەکو خۆتان دەبینێت و هەرگیز ئەو سێکسەی ژنێک دەیکات زیانی زیاتر ناگەیەنێت بە خەڵک وەک لە تاوانەکانی ئێوە لە دژی لوبنان”.

ھەواڵی زیاتر