ره‌وتی سه‌در: بڕیاری خۆپیشاندان ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی موقته‌دا سه‌درە
نووسینگه‌ی تایبه‌تی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاڕدان بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له نزیك حه‌نانه، ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی موقته‌دا سه‌دره.
نووسینگه‌ی تایبه‌تی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: كه‌س مافی بڕیاردان و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له نزیك حه‌نانه‌ی ماڵی موقته‌دا سه‌در له نه‌جه‌ف، نییه، ئه‌مه ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دره.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، داوا له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین، باوه‌ڕ له پڕوپاگه‌نده‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نه‌كه‌ن، كه بانگه‌شه بۆ كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی (سه‌فا عه‌له‌وی) بڵاوكراوه‌ته‌وه، درۆ و هه‌ڵبه‌ستراوه.
رۆژی (27ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی، كه ره‌وتی سه‌در له دژی راگه‌یاندنی ئه‌و كابینه‌یه، له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق كشانه‌وه.
K24