ڕۆیتەرز: حیزبوڵڵا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ڕێککەوتنی دیاریکردنی سنوورەکان لەگەڵ ئیسرائیل

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رۆژی سێشەممە 11-10-2022 لە زاری “دوو سەرچاوەی باڵای لوبنانی”ەوە بڵاویکردەوە، حزبوڵڵای لوبنان گڵۆپی سەوزی بۆ رێککەوتنی سنووری دەریایی لەگەڵ ئیسرائیل هەلکردوە، کە رێککەوتنەکە لە لایەن ئەمریکاوە چاودێری دەکرێت.

بەرپرسێکی باڵای حکوومەتی لوبنان و یەکێکی دیکەی نزیک لە حیزبوڵڵا بە “رۆیتەرز”ی راگەیاندووە، ئەو گرووپە بە مەرجەکانی رێککەوتنەکە رازی بووە و دانوستانەکان بە یەکلاکەرەوە دەزانێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ میشێل عەون، سەرۆکی لوبنان ڕایگەیاندووە کە ڕەشنووسی کۆتایی دیاریکردنی سنووری دەریایی لەگەڵ ئیسرائیلدا بەدیهێنانی داواکارییەکانی بەیروتە.

ھەواڵی زیاتر