بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە سووریا بوردومان کرد
هێرشی مووشەکی کرایە سەر هێزه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌ی رمێلان له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.
رائید جۆ بوچینۆ، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند، تەنها یەک مووشەک بە قەبارەی 107 ملیمەتر بەر کۆمەڵگەی فەرماندەییەکە کەوتووە به بێ ئه‌وه‌ی زیانی ماددی و مرۆیی لێ بکه‌وێته‌وه و مووشەکەکانی دیکە پوچەڵکرانەوە.
بوچینۆ دووپاتی كرده‌وه كه له‌و شوێنەی ئاڕاستە کرابوون، مووشه‌كی زیاتر دۆزراوه‌ته‌وه.
وتەبێژەکە ئاماژه‌ی به سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كه نەکرد و ته‌نها رایگه‌یاند كه لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كەن.