سعودییە لە پێشەنگی وڵاتانی عەرەبیدایە بۆ گەشتیاران

بەپێی ئامارە نوێیەکانی ڕێکخراوی گەشتوگوزاری جیهانی، سعودیە لە ساڵی2022 دا تا ئێستا لە پلەی یەکەمی لیستی وڵاتانی عەرەبیدایە بۆ هاتنی گەشتیاران.

لەمساڵدا سعودیە بە 18 ملیۆن گەشتیار زۆرترین سەردانیکەری جیهانی عەرەبی هەبووە و دوای ئەویش ئیمارات بە پلەی دووەم دێت کە 14 ملیۆن و 800 هەزار گەشتیارە و مەغریب بە 11 ملیۆن گەشتیار سێیەمی ڕیزبەندییەکەی گرتووە.

سوریا بە 8.5 ملیۆن گەشتیار لە پلەی چوارەمدایە و تونس 5.7 ملیۆن گەشتیار و میسر 5.2 ملیۆن و بەحرەین 4.3 ملیۆن، ئوردن 3.5 ملیۆن و قەتەر 2.9 ملیۆن و عومان 2.3 ملیۆن پلەی دەیەمی بەدەستهێناوە.

بەپێی ئامارەکە، کوەیت بە 203 هەزار گەشتیار لە پلەی کۆتایی لیستەکەدا هاتووە.

شانشینی سعودییە دەیەوێت تا ساڵی 2030 ژمارەی سەردانی ساڵانەی گەشتیاران بۆ 100 ملیۆن سەردانکەر بەرز بکاتەوە و لە مانگی ئابی رابردوودا كابینەی سعودیە یاسایەكی نوێی بۆ بەرزكردنەوەی توانای كێبڕكێی كەرتی گەشتیاری پەسەند كرد.

ئەحمەد ئەلخەتیب وەزیری گەشتوگوزار لەو کاتەدا رایگەیاندبوو کە یاسا تازە پەسەندکراوەکە لەگەڵ فەرمانەکانی سەرکردایەتیدا دەگونجێت بۆ بنیاتنانی کەرتێکی گەشتیاری کێبڕکێکار

پاڵنەرەکانی گەشتیاری بریتین لەو پڕۆژانەی کە محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە سەرپەرشتیان دەکات، لەوانە شاری گەورەی ئایندەیی 500 ملیار دۆلاری بە ناوی NEOM

ھەواڵی زیاتر