شەڕو پێكدادان لە نێوان سوپای عیراق و داعش ڕوویدا
هێزەكانی سوپای عیراق، ئۆپەراسیۆنێكیان بۆسەر حەشارگەیەكی داعش لەسنووری ناحیەی قەرەتەپە لە پارێزگای دیالە ئەنجامدا، كە شەوی رابردوو لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانەوە بۆردومان كرابوو.
بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئەمنیی عیراق، لەكاتی گەیشتنی هێزەكەی سوپا، شەڕو پێكدادان لەگەڵ چەكدارانی داعش دروستبوو، لەئەنجامدا سێ تیرۆرست و سەربازێكی عیراق كوژران و چەند سەربازێكی دیكەش برینداربوون.
ئاماژە بەوەشكرا، لەئێستادا تەنها یەك چەكداری داعش لەناو حەشارگەكەدا ماوەو ئامادە نییە خۆی رادەست بكات، شەڕو پێكدادانیش بەردەوامە.