عێراق لە مانگی تەمووزدا 85ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: لە مانگی تەمووزی 2020دا زیاتر لە 85 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەشی زیاتر لە 3 ملیار دۆلارە.

بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی نەوتی عێراق لە ماوەی 31 رۆژی مانگی تەمووزدا، 85 ملیۆن و 660 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە کراوە،کە سەرجەمی  دەکاتە نزیکەی 2  ملیۆن و 760 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.  کۆی داهاتی فرۆشتنی ئەو بڕە نەوتەش 3 ملیار و 487 ملیۆن دۆلارە.

وەزارەتی نەوتی عێراق وتی “تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت لە مانگی تەمووز 41 دۆلار بووە، وێڕای پابەندبوونی عێراق بە رێککەوتنی وڵاتانی (ئۆپیک پڵەس) تایبەت بە کەمکردنی بڕی نەوتی هەناردەکراو بۆ بازاڕەکانی جیهان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، داهاتی دارایی فرۆشتنی نەوت بەراورد لەگەڵ مانگەکانی رابردوو، بەرزبووەتەوە.

ھەواڵی زیاتر