ئێران لەسەر بنیشت فرۆشتن مەلایەک دادگایی دەکات
ئێران ئەم مەلایە دادگایی دەکات بە ھۆی ئەوەی کە کێک و بنێشت دەفرۆشێت و ئەم کارەی بە سوکایەتی بە ناوبانگی مەلا لێکدراوەتەوە.
وەحید ھروئابادی ناوی ئەو پیاوە ئاینییەیە کە دوای سزادانی لە بەرامبەر وتارێکی ڕەخنەگرانەیدا، لە کارەکەی دوور دەخرێتەوە و ئەویش لە یەکێک لە شەقامەکانی تاران دەست دەکات بە فرۆشتنی نوقڵ و بنێشت و کێک.