بە ڤیدیۆ.. لە رۆژی هاوسەرگیریدا بووکەکەی دەداتە بەر شەق و زلـلە
رۆژی پێنجشەممە (17ـی شوبات/فەبرایەری 2022) گرتە ڤیدیۆی بووک و زاوایەک بڵاوکرایەوە کە زاواکە لە رۆژی هاوسەرگیریەکەیاندا لە میسر، دەستدرێژی دەکاتە سەر بووکەکە، ئەمەش کاردانەوەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی بەدوای خۆیدا هێنا.
بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی “قاهیرە24″، رووداوەکە لە شەقامی سوڵتان حسێن لە پارێزگای ئیسماعیلیە روویداوە.
یەکێک لە شایەتحاڵەکان بە “قاهیرە24″ـی راگەیاند، زاواکە کە تەمەنی سەرو 30 ساڵ دیار بوو لە شەقامی سوڵتان حسێن هێرشی کردە سەر بووکەکەی.
شایەتحاڵەکە ئاماژەی بەوەشدا، کەسێکی گوزەرەکە دوای رووداوەکە پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە.
بە گوێرەی میدیاکانی ئەو وڵاتە، دوای رووداوەکە بووکەکە چووەتە پۆلیسی ئیسماعیلیە و بە زاواکەی دەڵێن کە نایەوێت لەگەڵ ئەودا بڕوات.