ناتانیاهۆ بۆ حزبوڵا: یاریی بە ئاگر مەكەن
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل لە بارەیی گرژیكانی سەر سنوریی وڵاتەكەیەوە ڕایگەیاند: حزبوڵا یاریی بە ئاگر دەكات و دەیەوێت ئاشتی وڵاتەكەمان تێكبدات
ناتانیاهۆ وتیشی: چەکدارانی حزبوڵڵا هەوڵی دزەکردنیان بۆ ناو خاکی ئیسرائیل داوە لە سنووری نێوان لوبنان و ئیسرائیل، بەڵام رێکخراوەکە رەتی دەکاتەوە.
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل وتیشی: ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین ئەوان دزە نەکەنە ناو خاکەکەمان. لە دۆخێکی واشدا، لوبنان و حزبوڵڵا بەرپرسیارەتی تەواو دەگرنە ئەستۆ. حزبوڵڵا دەبێت بزانێت کە یاری بە ئاگر دەکات.
وتیشی گەلی ئیسرائیل گەلێكی بەهێزە و ئێمەش سوپایەكی بەهێز و تۆكمەمان هەیە كە دەتوانین بەتوندی بەرپەرچی ئەو هێرش و هەرەشانە بدەینەوە كە ئێران و حزبوڵا دەیكەنە سەر وڵاتەكەمان