بەهێزترین کاندیدی موقتەدا سەدر بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ناوی هێنرا

وەفدەکان بۆ گۆڕانکاری لەپۆستی سەرۆکوەزیران، بەردەوامن لە چوون و هاتنەوە بۆ لای موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، بۆئەوەی رازی بکەن بەگۆڕانکاری لەپۆستی سەرۆک وەزیران، بەهێزترین کاندیدی سەدر مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ئێستەی عێراقە.

جوڵە سیاسییەکان لە عێراق، لە زستانێکی سارد و بەفراویدا، بەگەرمی بەردەوامیان هەیە، ململانێی پۆستی سەرۆکوەزیران لەنێوان گۆڕانکاری و مانەوەی وەک خۆی، کۆبوونەوەکانی زیاتر کردوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی قوسی سوپای پاسدارانی ئێران، دووجار لەگەڵ موقتەدا سەدر کۆبووبووەتەوە بۆ ئەوەی موقتەدا سەدر رازی بەوە رازی بێت گۆڕانکاری لە پۆستی سەرۆک وەزیران بکرێت، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییەی دراوە بەباڵکێش، موقتەدا سەدر رازی نییە بە گۆرانکاری لەو پۆستە.

د.سەباح سوبحی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ باڵکێش رای دەگەیەنێت، کۆمەڵێک ناو لە راگەیاندنەکان باس دەکرێن، بەڵام بەفەرمی لایەنی شیعە ناوی کەسیان بە ئێمە نەداوە.

هەڵبژاردنەکەی ١٠/١٠/٢٠٢١ عێراق، کە هەر یەک لە رەوتی سەدر بە ٧٣ کورسی، پارتی دیموکراتی کوردستان بە ٣١ کورسی و هاوپمانی تەقەدوم بە ٣٧ کورسی. گۆڕانکاری تەواوی بەسەر پڕۆسەی سیاسی لە عێراق دا هێناوە، بەجۆرێک ئەو سێ لایەنە بڕیار بەدەستن بۆ یەکلا کردنەوەی پۆستەکان، بۆ ئەمجارە پۆستی سەرۆک وەزیران خودی موقتەدا سەدر یەکلایدەکاتەوە کە کێی ئەو پۆستە وەردەگرێت.

بەهێزترین کاندیدی موقتەدا سەدر بۆ ئێستە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران کاربەڕێکەرە، هەروەها لەدوای ئەو محەمەد تۆفیق عەلاوییە ناوبراو لەهەڵبژاردنی ٢٠١٨ راسپێردار بوو بۆ پێکهێنانی کابینە حکوومەت، بەڵام نەیتوانی کابینەی پێکبهێنت.

لەبەرانبەردا چوارچێوەی هاوهانگی کاندیدی خۆیان پێشکەش کردوە کە ئەویش حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراقە.

بەپێی مادەی ٧٦ی دەستووری عێراق، لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆکۆمار ئەوا سەرۆککۆمار کاندیدی گەورەترین فراکسیۆن رادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکوومەت.

ھەواڵی زیاتر