رۆحانی: هەڕەشە لە كەس قبوڵناكەن

سەرۆكی  ئێران، لە بارەیی دۆخی ئاڵۆزیەكانی نێوان وڵاتەكەی و ئیسڕائیل ڕایگەیاند: وڵاتەكەی ئامادەیە بۆ هەر رووبەرووبونەوەیەكی سەربازی و  هەرەشەش لە هیچ وڵاتێك قبوڵ ناكەن.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆكی ئێران لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: وڵاتەكەی ئامادەیی وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشە و ئاڵۆزی و دەستدرێژیكە كە بكرێـە سەریان  و لە كەسیش قبوڵی هەڕەشە ناكەن.

ڕۆخانی وتیشی: هەندێك وڵات دەیانەوێت سەرەوەریی و گەورەی كۆماریی ئیسلامی ئێران پێشێلكەن ئەوان دوژمنی ڕاستەقینەی كۆماریی ئیسلامیی ئێرانن و ئێمە هەرگیز قبوڵی هیچ دەستدرێژیەكمان نەكردووە.

ئەو قسانەی ڕۆحانی لە كاتێكدایە پێشتر ئیسڕائیل ڕایگەیاندبوو بەردەوامە لە هێرشەكانی بۆسەر بنكە ئەتۆمیەكانی ئێران لە ناو خاكی ئێراندا.

ھەواڵی زیاتر