چارەسەری مەریەم بە کوێ گەیشت؟

هەمووان ئاگاداری چیرۆکی کچە خوێندکارە عێراقییەکەن کە لە له‌لایه‌ن كوڕێكه‌وه‌ تێزاب به‌ ده‌موچاویدا ده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه‌ روخساری ده‌شێوێت، دوای ئەوەی چەندین لایەن و کەسایەتی بۆ جارەسەری کێشەکەی مەریەم هاتنە سەر خەت، چارەسەرەکەی بە کوێ گەیشت؟

بە گوێرەی میدیا عێراقییەکان، مەریەم و خێزانەکەی بە یاوەری ژنە راگەیاندکار رەفیف حافز و هاوسەرەکەی، هونەرمەند، مورتەزا حنیس، بۆ وەرگرتنی چارەسەر هاتوونەتە شاری سلێمانی.

میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان بەوەداوە، پرۆسەی چاکبوونەوەی مەریەم، نزیکی ساڵێك بۆ 2 ساڵی دەوێت.

سەرەتا نەشتەرگەری بۆ چاوەکانی دەکرێت و پاشان بۆ لێوی دواتر بۆ لووتی دەکرێت، چارەسەرەکان چاندنەوەی قژ و گوێ لەخۆدەگرێت، لەم نەشتەرگەریانەشدا زیاتر لە پزیشکێک چاودێری دۆخەکە دەکەن، پزیشکەکان بەڵێنی ئەوەشیان داوە کە 90% روخساری وەک خۆی لێدێتەوە. 

سەبارەت بە تێچووی چارەسەری مەریەم، زۆرێک کۆمەک و بەخشینیان گەیاندووەتە خێزانی مەریەم و هەندێکیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کەمپەینی هاوکارییان بۆ راگەیاندووە، کۆکردنەوەی پارە بۆ چارەسەری مەریەم هێندە رۆیشتووە کە چەند کەسایەتیەکی میدیاکاری دەرەوەی عێراقیشی گرتۆتەوە.

رووداوی سووتاندنی روخساری كچێك له‌ به‌غدا، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان درووستكرد، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كوڕێكه‌وه‌ تێزاب به‌ ده‌موچاویدا ده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه‌ روخساری ده‌شێوێت، پێشتر كوڕه‌كه‌ داوای پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌ری له‌ كچه‌كه‌ كردووه‌، ئه‌ویش ره‌تیكردبووه‌وه‌‌.

k24

ھەواڵی زیاتر