یوتیوبەرێکی عێراقی خۆی کوشت

یوتیوبەر، گۆرانیبێژ و یەکێک لە رێبەرەکانی خۆپیشاندانەکانی ناسریە، بەهۆی شووکردنی خۆشەویستەکەیەوە خۆی کوشت. کەسێکی نزیکی دەڵێت: “چەند جارێک چووە خوازبێنیی کچەکە، بەڵام کەسوکاری کچەکە رازی نەبوون“.

شەوی دووشەممە 22-11-2021، گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ، بەناوی حەموودی ئەلمەولا، دانیشتووی شاری ناسریە، لە نێو ماڵەکەیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو گەنجە رێبەرێکی دیاری خۆپێشاندانەکانی ناسریە بووە، لە هەمانکاتدا بە بۆنە و بێ بۆنە بەبێ بەکارهێنانی ئامێری میوزیک، بە تایبەتی لە کاتی خۆپێشاندانەکان گۆرانی دەگوت.

عەلی ناشی، کە کەسێکی نزیکی حەموودییە، ئەمڕۆ سێشەممە، 23-11-2021 وتی: “حەموودی گەنجێکی رووح سووک و خوێنشیرین بوو، بەگۆرانییەکانی لەخۆپیشاندانەکانی تشرین زیاتر جێی لەدڵی خەڵکدا کردبووەوە و ناسراو بوو”.

سەبارەت بەهۆکاری خۆکوشتنەکەشی روونیکردەوە: “حەموودی حەزی لە کچێک دەکرد، چەندینجار چووبووە خوازبێنی، بەڵام هەموو جارێک بەرەتکردنەوە لەلایەن ماڵی کچەکەوە وەڵام دراوەتەوە، ئەمەش ئەوەی تووشی بارێکی ناخۆشکردبوو و دوێنێ شەو بەهۆی بێ ئومێدبوونییەوە خۆی کوشت”.

حەموودی چەندین ڤیدیۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و یوتیوب بڵاوە و لە زۆر شوێنیشدا لەگەڵ هاوڕێیەکانی دەردەکەوێت گۆرانی نیشتیمانی و خۆشەویستی دەڵێت.

رووداو

ھەواڵی زیاتر