تەندروستی عێراق: ئەمڕۆ 72 كەس بە كۆڕۆنا مردوون
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری نوێی گیان لە دەستدانی بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای بڵاو كردەوە، بەپێی بەڵگەنامەكان ئەمڕۆ 72 كەس بە كۆڕۆنا گیانیان لە دەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لە کۆی 15 هەزار و 788 پشکنین دوو هەزار و 862 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، هەروەها 72 کەسیش گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و 49 کەسیش چاکبوونەتەوە. ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە (20 لە بەغدا، 5 لە سلێمانی، 4 لە هەولێر، 7 لە کەربەلا، 6 لە کەرکووک، 3 لە واست، 6 لە بەسرە، 2 لە میسان، 7 لە بابل، 2 لە دیوانیە و 5 لە زیقار، 2 لە موسەننا و 3 لە موسڵ).
بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تاوەکو ئێستا 107 هەزار و 573 کەس لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 73 هەزار و 317 کەس چاکبوونەتەوە و 4 هەزار و 284 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ڕووداوەكانی گیانلەدەستدان و توشبوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە عێراقدا تا دێت ڕوو لە زیادبوون دەكەن و وەزارەتی تەندرووتیش دەلێت بەدوای ڕێگەچارەیەكی تەندروستدا دەگەڕێن تا توشبوانی كۆڕۆنا بپارێزن.