پوتین: چەکدارانی داعش سەرقاڵی خۆجێگیرکردنن لە باکوری ئەفغانستان

ڤلادیمێر پوتین ڕایگەیاند، سەدان چەکداری داعش خۆیان لە ناوچەکانی باکوری ئەفغانستان جێگیر کردەوە.

سەرەتای ئەم ھەفتەیە، پوتین ھۆشداری لە ھەبوونی مەترسی چەکدارانی داعش دا لە وڵاتانی عێراق و سوریا کە خەریکن دزە دەکەنە خاکی ئەفغانستانەوە.

لە ھەمان کاتدا وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئاماژەی بەوەدا کە پێشبینی ئەوە دەکرێت تاڵیبان ڕووبەڕووی مەترسییەکانی داعش ببێتەوە.

لە میانەی ڤیدیۆ کۆنفرانسێک لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو، سەرکردەیەکی ڕووسیا دەڵێت: “بەپێی زانیارییەکانمان لە ھەواڵگری، بە تەنیا لە باکوری ئەفغانستان 2 ھەزار چەکداری داعش بوونیان ھەیە”.

نێردەی تایبەتی پوتین بۆ ئەفغانستان، زەمیر کابولۆڤ بە ئاژانسی ھەواڵی ڕوسیای وتوە، ھەفتەی داھاتوو، شانبەشانی وڵاتانی ھەرێمی وەک ئێران، چین و پاکستان تاڵیبانیش بەشدار دەبێت لە کۆنفرانسی نێودەڵەتی لە مۆسکۆ.

ئەمە لە کاتێکدا تاڵیبان ھەموو ھەوڵی خۆی خستۆتە گەڕ تاکو لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بە فەرمی بناسێنرێت.

ھەواڵی زیاتر