حەشد و بەشێکی شیعەکان ئەنجامی هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە

به‌شێك له‌هێزه‌ سیاسیه‌ شیعیه‌كان‌و به‌شێك له‌ گرووپه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ڕایانگه‌یاند، تانه‌ له‌ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ڕۆژى 10 ئۆكتۆبه‌ر ده‌ده‌ن‌و به‌ته‌واوى ڕه‌تىده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌به‌یاننامه‌كه‌دا دەڵێن، پێویسته‌ كۆمسیۆن به‌شێوه‌یه‌كى كرداریى كار له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كان بكات‌و وه‌ڵامى سه‌رجه‌م تانه‌كان بداته‌وه‌.

هێزه‌ سیاسیه‌كان هێما به‌وه‌شده‌كه‌ن، یارى به‌ده‌نگى ده‌نگده‌رانه‌وه‌ كراوه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕازى نین به‌و ئه‌نجامانه‌.

ئه‌و هێزانه‌ى كه‌ ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ حه‌كیم‌و عه‌بادى‌و مالیكى‌و عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق‌و حزبوڵڵاو ژماره‌یه‌ك هێزى ترن له‌نێویاندا هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌ 4 كورسیه‌وه‌ ڕێژه‌ى كورسیه‌كانى دابه‌زیوه‌ بۆ 14 كورسى.

ھەواڵی زیاتر