جێگری ئەبوبەکر بەغدادی دەستگیر کرا

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستگیرکردنی جێگری ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی کوژراوی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشی راگەیاند.

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە تویتێکدا ئاشکرایکرد “لە کاتێکدا چاوی پاڵەوانەکانمان لە هێزە ئاسایشییەکان بە وریاییەوە کاری بۆ پاراستنی هەڵبژاردنەکان دەکرد، باڵی سەرەکیی ئەوان لە دەزگای هەواڵگری، سەرقاڵی جێبەجێکردنی یەکێک لە قورسترین ئەرکەکان بوو لە دەرەوەی سنوورەکان، بۆ دەستگیرکردنی ناوبراو بە سامی جاسم، بەرپرسی دارایی داعش”.

رۆژی 27-10-2019، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی راگەیاند، کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، لە 26-10-2019 کوژرا.

ھەواڵی زیاتر