وتەبێژی تاڵیبان: لە تەقینەوەکەی کابوڵ زیانی گیانی هەبووە
وتەبێژی تاڵیبان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بە ئامانجگرتنی دەروازەی مزگەوتێک لە کابوڵ چەند ھاوڵاتییەکی سڤیل گیانیان لەدەست داوە.
تەقینەوەکە لە نزیک دەروازەی مزگەوتێکی کابوڵ بە ناوی “عیدگاھ” ڕوویداوە و عەبدوڵا کە خاوەنی دوکانێکە لە نزیک ئەم مزگەوتە بە ئاژانسی فرنس پرێسی وتوە “گوێم لە دەنگی تەقینەوەیەک بوو لە نزیک مزگەوتی عیدگاھ، پاشان بوو بە تەقەکردن”.
ھێشتا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی جۆی لەم کردەوە تیرۆرستییە ڕانەگەیاندوە.
ھەرچەندە دوای گرتنەوەی کابوڵ لە مانگی ئاب لەلایەن تاڵیبانەوە، گرژی و پێکدادان لە نێوان داعش و تاڵیبان ڕووی لە زیادبوون کردوە. چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئەفغانستان لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ھەرێمی نەنگارھار خۆیان جێگیر کردوە و تاڵیبان بە دوژمنی خۆیان دەزانن، لە ماوەی ڕابردوەدا چەندین ھیرشی کردۆتە سەر تاڵیبان و لە ھەرێمی جەلالئاباد چەند کەسێکی لێ کوشتون.