چەکدارێکی داعش لەنێو ئاوارەکاندا دەستگیر دەکرێت
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، داعشێکیان دەستگیرکردووە کە لەنێو ئاوارەکاندا خۆی حەشارداوە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، بە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان، توانیویانە داعشێک دەستگیربکەن کە لە نێوا کامپێکی ئاوارەکانی قەزای تەلەعفەردا خۆی حەشاردابوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە دەستگیرکراوەکە دانی بەوەدا ناوە کە لە چەندین شەڕی دژ بە هێزە ئەمنیەکاندا بەشداریکردووە و بڕیارە بە تۆمەتی تیرۆر دادگایی بکرێت.