تاڵیبان: کۆنترۆڵی دامودەزگاکانی پەنچشیرمان کردوە

وتەبێژی تاڵیبان ڕایگەیاند، لە شەڕێکی قورسدا توانیویانە کۆنتۆڵی سەرۆکایەتی پارێزگای پەنچشیر و بەڕێوەبەڕایەتییەکانی دیکەی حکومەت بکەن.

بیلال کەریمی، لە تویتێکدا ڕایگەیاند، تاڵیبان توانیویەتی کۆنتڕۆڵی ناوچەیەک لە ناوەندی دۆڵی پەنچشیر و سەرۆکایەتی پۆلیس و تێکڕای ناوەندەکانی دیکەی حکومەت بکات.

وتیشی، لە ناو “دوژمندا کوژرا و بریندار ھەیە”.

ھەرێمی پەنجشیر تاکە شوێنە کە نەکەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی تاڵیبان و ھەردوو لاش باس لە ھەبوونی دەسەڵاتی خۆیان دەکەن لە ناوچەکە، بەڵام بەڵگەکان ناخەنە ڕوو.

وتەبێژی بەرگریکارانی پەنجشیر بە سەرکردایەتی ئەحمد شا مەسعوود، ڕۆژی شەممە ڕایاندگەیاندبوو، لە دەروازەی خاواک گەمارۆی “ھەزاران تیرۆرستیان” داوە و تاڵیبان ناچار بووە لە دەشتی ڕەواک کەرەستەی سەربازی و ئۆتۆمبیێل جێ بھێڵێت. وتەبێژی بەرگریکاران، فەھمی دەشتی.

ھەواڵی زیاتر