ئێران: سەرۆکی ڕێکخراوی زیندانەکان داوای لێبوردن دەکات

سەرۆکی ڕێکخراوی زیندانەکانی ئێران داوای لێبوردن دەکات، پاش بڵاوبونەوەی چەند ڤیدیۆیەک کە تێیدا ئەشکەنجەی چەند زیندانیەک دەدرێت لە زیندانی ئەڤین لە تاران.

دوای ھاککردنی سیستمی سێکوریتی لە لایەن گرووپێکی ھاککەر کە خۆیان بە عەدالەتی عەلی ناساندووە، چەند ڤیدیۆیەکەیان بڵاو کردەوە کە تێیدا پاسەوانەکان ئەشکەنجەی زیندانیەکان دەدەن.

ئەمڕۆ محەمەد مەھدی حاج، سەرۆکی زیندانەکانی ئێران ڕایگەیاند بەرپرسیارێتی ئەم ڕووداوە لە ناکاوە دەگرێتە ئەستۆ.

وتیشی: “داوای لێبوردن لە خودا و ڕابەری گەل ئایتوڵا خومەنی دەکەم”

زیندانی ئەڤین، چەندین دەستبەسەری سیاسی و بیانی تێدا زیندانی کراوە وەک نازەنین زەغاری ڕاتکلیف و کایلی موور گیلبێرت کە ساڵی ڕابردوو ئازاد کرا، ھەروەھا چەند کەس کە پێشتر لەوێ دەستبەسەر بوون باس لەوە دەکەن ئەو دیمەنانەی بڵاو کراونەتەوە ھیچ نین بە بەراورد بەوەی ئەوان ئەزمونیان کردوە و باس لە بەکار ھێنانی ئەشکەنجەکانی سێکسی، جەستەیی و دەرونی دەکەن کە دەسەڵات دژی ئەوان بەکاری ھێناوە.

گرووپی عەدالەتی عەلی، لە کاتی ھاککردنی سیستمی سێکیوریتی زیندانی ئەڤین، پەیامێک لەسەر شاشەی چاودێری زیندانەکە بڵاو دەکەنەوە و دەڵێن:

“زیندانی ئەڤین لەکەیەکی شەرمەزاریە بە مێزەری ڕەش و ڕیشی سپی ڕەئیسیەوە”.

ھەواڵی زیاتر