ئێران: ھەرگیز ڤاکسینی دوژمنەکانمان بەکار ناھێنین

سەرۆکی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، ئێران ھەرگیز بڕوا بە دوژمنەکانی ناکات بە تایبەت ئەمەریکا بۆ بەدەستھێنانی ڤاکسین دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

جەنەراڵ حوسین سەلامی، سەرۆکی سوپای پاسداران، “ھەرگیز بڕوا بە دوژمنەکانمان ناکەین و ڕێگە نادەین  پێکوتی ڤاکسین بۆ ھاوڵاتیانی خۆمان بەکار نھێنن، چونکە ئێمە دەزانین لە ستراتیجیەتی دوژمندا ئیفلیج کردنی خەڵکی ئێران پلان بۆ داڕێژراوە، بەکارھێنانی چەکی بایۆلۆجی یەکێکە لە ستراتیجیەتی پلانی سەربازی. ڕێگە نادەین دوژمن ڤاکسینێک بخاتە جەستەی خەڵکەوە کە ئێمە نازانیم چیە؟” حوسێن سەلامی

لە درێژەی قسەکانیدا سەلامی ئاماژەی بەوەشدا، ئەمەریکا لە ڕێی سزاکانیەوە ھەژمارە بانکییەکانی ئێرانی ڕاگرتوە و ڕێگەنادات  ئێران دەرمانە پزیشکییەکان بکڕێت، بۆیە ھەتا دڵنیا نەبین پێکھاتەی ڤاکسینەکان چین، ناچار دەبین ڤاکسینە دروستکراوەکانی خۆمان بەکار بھێنین.

ھەواڵی زیاتر