عێراق: ڤاكسین بۆ توشبوانی كۆڕۆنا دەكڕین

عێراق: ڤاكسین بۆ تووشبووانی كۆرۆنا دەكڕین

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە هەر كوێیەكی جیهان ڤاكسینی دژە كۆرۆنا هەبێت، ئامادەین بۆ رزگاركردنی ژیانی هاووڵاتیانی وڵاتەكەمان بیکڕین.

دكتۆر سەیف بەدر وتەبێژی تەندروستی عێراق لەو بارەوە ڕایگەیاند، لە هەر كوێیەكی جیهان ڤاكسێنی دژە كۆرۆنا بەرهەم بهێندرێت و چارەسەری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات، ئامادەین بۆ كڕین و هاوردەکردنی.

وتیشی: بەوردی تاوتوێی دۆخەكە دەكەین و تەواوی هەوڵەکانی خۆمان بۆ رزگاركردنی ژیانی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەخەینە گەڕوو پەیوەندییەكانمان لەگەڵ وڵاتانی پێشكەوتوودا لەو بوارەدا بەردەوامە.

ھەواڵی زیاتر