عێراق و ئێران بە هێڵێکی ئاسنین بەیەکەوە دەبەسترێنەوە
عێراق و ئێران بە هێڵێکی ئاسنین بەیەکەوە دەبەسترێنەوە و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقیش ئەو هەواڵە پشتڕاست دەکاتەوە.
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی ” بەم نزیکانە راکێشانی هێڵی ئاسنی عێراق- ئێران لە رێگەی شەلامچە دەست پێ دەکات”
ئەعرەجی ئاماژەی بەوەکردووە “پێویستمان بە هاوکاری هاوبەشە بۆ لابردن و هەڵگرتنی ئەو کەشتیانەی نقوم بوونە لە ئاوی کەنداوی عەرەبی و گەڕانەوەی دەریاوانی و پاراستنی مافی یاسایی عێراق بەپێی رێکەوتننامەی ساڵی 1975”.