یەمەن؛ ئەمریکا دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتەکەمان دەکات
یەمەن چەندین بەڵگەی فەرمی بڵاو کردەوە کە ئاماژە بە دەستێوەردانی ئەمەریکا دەکات، بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی یەمەن لەگەڵ ئیسرائیل.
بە پێی ئەو بەڵگەنامانەی کە بڵاو کراونەتەوە، باڵوێزی ئەمەریکا لە یەمەن داوای لە عەبدوڵا ساڵح کردووە کۆتایی بە بایکۆت کردنی بەرھەمەکانی ئیسرائیل بھێنێت و بەشداری پرۆگرامی ئەنتی-زایۆنیست نەکات.
بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن چۆن واشنتۆن پاڵەپەوستۆ دەخاتە سەر حکومەتی عەبدوڵا ساڵح، بۆ کردنەوەی دەروازەکانی یەمەن بە ڕووی بەرھەمەکانی ئیسرائیل.
تۆماس کراجسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە سەنعا لە 2005، بانگھێشتی وەزیری دەرەوەی کردوە تاکو کار بکات بۆ ھەڵگرتنی بایکۆت لەسەر کاڵای ئیسرائیلی لە وڵاتە عەرەبییەکان، ھەروەھا ھەڵگرتنی قەیرانی ئابووری لەسەر ئەو کۆمپانیانەی کە لەگەڵ ئیسرائیل کار دەکەن.
لە ناو بەڵگەنامەکان ئاماژ بەوە کراوە کە حکومەتی یەمەن بەرپەرچی دەست تێوەردانەکانی ئەمەرتکا ناداتەوە و بە پێی بەرژەوەندییەکانی ئەوان دەجوڵێتەوە.
بایکۆتی وڵاتانی عەرەبی بۆ کاڵا و بەرھەماکانی ئیسرائیل بەردوامە بە مەبەستی زەرەر دان لە ئابووری ئیسرائیل، ھەروەھا بایکۆت کردنی کۆمپانیاکان کە کار لەگەڵ ئیسرائیل دەکەن بەشێکە لە ڕێکەوتنەی وڵاتانی عەرەبی دژی ئیسرائیل.
ئاژانسی فارس نیوز