20 سەرکردەی حوسیەکان کوژران
میلیشیاکانی حوسی ڕایانگەیاند، کە 20 سەرکردەیان لە ئاکامی شەڕی چەکدارەکانیان لەگەڵ حکومەتی یەمەن لە ناوچەی ئەلبیزای کوژراون.
بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری یەمەن، حکومەت توانیویەتی زەرەرێکی زۆر لە چەکدارانی حوسی بدات بە کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەکانی و تێکشکاندنیان لە شاری ئەلبیزای ناوچەی زاھیر.
حکومەتی یەمەن لە ھەوڵدایە بۆ پاراستنی ھەرێمەکانی دورەبەری شاری ئەلبیزای لەچەکدارانی حوسی.