ئێرا ھەوڵ دەدات لە سێدارەدانی منداڵان نەھێڵێت
ئێران ھەوڵی تەواو دەدات بۆ کەمکردنەوەی سزای لە سێدارەدانی منداڵان، بە پێی قسەکانی مەجید تەفرێشی ئەندامی باڵای دەستەی مافەکانی مرۆڤ، جمھوری ئیسلامی ئێران بە نیازە حوکمی لە سێدارەدانی منداڵان تا سفر کەم بکاتەوە.
نەتەوە یەکگرتوەکان و گرووپەکانی مافی مرۆڤ بەردەوام ڕەخنە لە ئێران دەگرن بۆ لە سێدارەدانی منداڵان، ئەمەش دژی ئەو ڕێکەوتنەیە کە نەتەوە یەکگرتوەکان و تارانیش واژۆیان کردووە لەسەر مافەکانی منداڵان.
ھەفتەی ڕابروو، لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس، مەجید تەفرێشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان بۆ کاروباری درەرە، باسی لەوە کرد جمھوری ئیسلامی ئێران کار لەسەر کەم کردنەوەی حوکمی لە سێداردان دەکات بۆ ئەوانەی لە تەمەنی مێرد منداڵیدا تاوان ئەمجام دەدەن، دەشڵێت ئەم کارەی دەوڵەت بەرز دەنرخێنین.
وتیشی: “ئێمە ھەوڵ دەدین لێخۆش بوون بە دەست بێنین لە خێزانی قوربانییەکان” ئەمەش وا دەکات سزای لە سێدارەدان کەم بێتەوە و دەشڵێت توانیومانە ژمارەی لێخۆشبون بۆ کەیسەکان زیاد بکەین بە ڕێژەی %96.
لە ئێران سزای لە سێدارەدن ڕووبەڕووی بکوژان دەبێتەوە لەسەر بنەمای ئاینیی ئیسلام کە دەڵێت چاوێک بۆ چاوێک (العین با العین)، بەڵام ئەگەر خیزانی قوربانییەک لە بکوژ خۆش بن ئەوا سزاکە ئەمجام نادرێت.
بە پێی زانیاریی نەتەوە یەکگرتوەکان ساڵی پار ئێران بە لایەنی کەمەوە 4 منداڵی لە سێدارە داوە.
مەجید تەفریشی دەڵێت: بە پێی یاساکانی قورئانی پیرۆز، خێزانی قوربانی دەتوانیت داوای لە سێدارەدان بکات دژی بکوژ، بەڵام ئاماژەش بە لێخۆش بوون کراوە و پاداشتی دەبێت.